ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 2017/11/13  ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی عێراق و پشکی کورد لە بودجەدا کۆدەبێتەوە.

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی عێراق و پشکی هەرێم دەکەن.

محەمەد هاودیانی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە کۆبوونەوەکەدا دواپێشهاتەکانی نێوان هەرێم و عێراق تاوتوێ دەکەن و پرۆژەیەکیش ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بکەن و کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن.

لە ئێستادا حكومەتی عێراقی سەرقاڵی ئامادەكردنی بوجەی ساڵی 2018ی عێراق و دیاری كردنی پیشكی هەرێمی كوردستانە.