ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاندووە، شەوی رابردوو لە سێ کاتی جیاوازدا سێ بومەلەرزە هەرێمی کوردستانیان هەژاندووە کە بە هێزترینیان بە گوڕی ٧.٢ پلەی ڕێکختەر بووە.

کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوێنێ شەو سێ بومەلەرزە هەرێمی هەژاندووە و سەنتەرەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، کاتژمێر ٨:٣٥ خولەک بومەلەرزەی یەکەم بە گوڕی ٤.٥ ڕوویداوە و دواتر لە کاتژمێر ٩:١٨ خولەک بومەلەرزەی دووەم و بە هێزترینیان بە گوڕی ٧.٢ ڕوویداوە و دوای ئەوەش ٩:٢٨ خولەک بوومەلەرزەی سێیەم ڕوویداوە بەگوڕێ ٤.٦ .

ئەمەش لە کاتێکدایە بە هۆی بومەلەرزەکانەوە ٧ هاوڵاتی گیانیان لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٥٠ برینداربوون.

هاوکات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە ٢٠٧ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١٧٠٠ کەسیش برینداربوون و دەیان خانوو و باڵەخانەیش ڕوخاون.