ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بۆ خەڵکی بەشەرەفی کوردستان و پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و قەزای دەربەندیخان بە گشتی. 

بەداخەوە بەھۆی ئەوکارەساتە سروشتیەوە کە کوردستانی گرتوە بەگشتی زەروزیانێکی گەورەی مادی و گیانی بەدوای خۆیدا ھێنا، لە ناخەوە نیگەرانبوین خۆمان بەھاوبەشی زیان لێکەوتوان و گیان بەختکردوان دەزانین ئومێدی زووچاک بونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، داوا دەکەین سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ھەڵسێت بەدروست کردنی لیژنەیەک تایبەت بۆ چاودێری کردنی ئەم رووداوە سروشتیە و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دام و دەزگا بەرپرسیارەکان بەئەرکی سەرشانی خۆیان ھەڵسن بۆ بەدەنگەوە ھاتنی ھاوڵاتیان کاربۆ تۆمارکردنی زیان لێکەوتوان بکرێت بەمەبەستی قەرەبوکردنەوەیان. 

لەگەڵ رێزدا 

کاسترۆ معروف سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی نیشتیمانی

شە وی١٢-١١-٢٠١٧