ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە هەولێر، لەدوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو و رەشنووسی بودجەی عێراق كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانی سازكرد و رایگەیاند، ئەم مانگە و مانگی داهاتووش مووچەی فەرمانبەران ئامادەیە و دابەشدەكرێت.

نێچیرڤان بارزانی لە سەرەتای كۆنگرەكەدا سەرەخۆشی لە قوربانیانی بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو كرد و رایگەیاند، حەوت شەهید و ژمارەیەك بریندار هەن، گوتیشی: لیژنەیەك بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەكانی بوومەلەرزەكە پێكدەهێنین.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەت لە گۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەدا ڕایگەیاند، ئێمە بەردەوام دەبیین لە دابەشكردنی موچە بە سەر فەرمانبەراندا و لە دوای ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی موچەیەكی تر دەكەین.

نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی حكومەت دروستكردنی حكومەتی كاتی ڕایگەیاند ئەم حكومەتەی ئێستا خۆی كاتییە و تا هەشت مانگی تر كار دەكات و دواتر دەبێت هەڵبژاردن بكرێت ودووپاتیی كردەوە كەلە دوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێم كاتی هەڵبژاردن دیاریدەكەین.

وتیشی پرۆە یاسایی بودجەی دووهەزارو هەژدە خراپترین ڕەشنوسی بودجی عێراقە و كۆمەڵێك دەستەواژەی تیادایە كە قەوارەی هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشنێتەوە و هەرێم وەك پارێزگا ناو دەهێنێت و ئەمەش دژ بە دەستوورە.

نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت ئەوەی لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا دانراوە بۆ هەرێمی كوردستان تەنها بەشی فەرمانبەرانی یەك پارێزگا دەكات و حكومەتی عێراق لەوەدا ڕاست ناكات كە دەڵێت موچەی هەرێم دەدەین.

ئاماژەی بەوەشكرد لەڕووی سەربازییەوە تائێستا هیچ جموجۆڵێكی سەربازی لە بەرەكاندا نییە، وەكو هەرێمی كوردستان ئێمە پێشتریش گوتوومانە و تەئكیدیش دەكەینەوە لەوەی ئێمە دیالۆگێكی رێك و پێك لەسەر بنەمای دەستووری عێراق بە چارەسەر دەزانین بۆ هەموو ئەو كێشانەی ئەمڕۆ لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا هەن.

سەرۆكی حكومەت ئەوەشی وت كێشەكانمان لەگەڵ دانە غاز چارەسەر كراوە، وتیشی بەمزوانە بە فەرمی وەڵامی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەدەینەوە.

سەبارەت بە دەروازە سنوریەكانیش ووتی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لەسەر خەتم و بەڵێنیان داوە سەرجەم دەروازەكان بكەنەوە، چونكە ئێمە پێمانوایە كردنەوەی دەروازەكان لە بەرژەوەندی هەردوولایە.

لەبارەی رۆڵی ئەمریكاش لە چارەسەركردنی كێشەكان رایگەیاند: بەداخەوە ئەمریكا لەجیاتی راگرتنی هاوسەنگی زیاتر لایەنگری بەغدا دەكات.