ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەحاڵەتی جێبەجێنەكردنی دەستور و پشتگوێخستنی مافە دەستورییەكانی گەلی كوردستان، نوێنەرانی كورد لەبەغدا دەكشێنەوە.

ئارێز عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوای كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەپەرلەمانی كوردستان، كە رۆژی دووشەممە بەڕێوەچوو بەكەناڵی رێگای راگەیاند، لەكۆبوونەوەكەدا باسیان لەبارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و عێراق كردووە، هەروا باسیان لە پێویستی هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی كردووە.

ئارێز عەبدوڵڵا راشیگەیاند، لەو كۆبوونەوەیەدا دوپاتیانكردۆتەوە كە لە حاڵەتی جێبەجێنەكردنی دەستور و پشتگوێ خستنی مافە دەستوریەكانی گەلی كوردستان، فراكسیۆنە كوردستانیەكان و نوێنەرانی كورد لەبەغدا دەكشێنەوە.