ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان دەکات بۆ کۆبوونەوەی سبەینێ، بەڵام بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەی ئاشکرا نەکردووە. لە ڕاگەیەندراوێکیدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (١)ی مادده‌ (٥) و بڕگه‌ (٢)ی ماده‌ی (١٧) و بڕگه‌ (١)ی مادده‌ی (١٨) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق ژماره‌ (١)ی ساڵی ١٩٩٢ ی هه‌مواركراو، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (٥)ی ئاسایی خولی پاییزه‌، ساڵی چواره‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان". دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەشڵێت، ڕۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر ١٠ ی پێشنیوەڕۆدا بەڕێوەدەچێت.