ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی دوو بەڕێوەبەری حكومی لە شاری هەولێر دەستگیركراون ‌و لە ئێستا لە بەندیخانەی محەتەی هەولێرن.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەسەر دۆسیەیەكی گەندەڵی كە هی ساڵ ‌و نیوێك لەمەوبەرە، لە رۆژی یەكشەممە 12/11/2017 ەوە هەردوو بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی و بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە فەرمانی دادوەر دەستگیركراون.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، تاوەكو ئێستا دیارنییە ئەو دوو بەڕێوەبەرە كەی ئازاد دەكرێن، بەڵام لەئێستا هەردوو بەڕێوەبەرەكە لە گرتووخانەی محەتەی شاری هەولێرن".