ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە واشنتۆن فەلاح مستەفا و برێت مەگۆرک کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمیش دەڵێت "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا بەهێزتر دەکەین"

برێت مەکگۆڕک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی لە کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقیان کردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کە لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە گرنگی کوردستانێکی بەهێز و یەکگرتوو کردووە لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا. 

هاوکات فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەهێزتر دەکات.

وتووشیەتی، کۆبوونەوەکەی لەگەڵ برێت مەگۆرک، هەلێکی باش بووە بۆ پێداچوونەوە و بە دوایین گۆڕانکاری و پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا.