ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری، لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر بۆ بەسەرکردنەوەی قەزاکە و هاوکاریکردنی خانەوادی قوربانیان و برینداران و لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە گەیشتنە دەربەندیخان.

هەریەک لە د.رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی، نەورۆز مەولوود، وەزیری شارەوانی، د.پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە، عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو یاوەری نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەکەن.

سەردانەكەی وەفدەكەی حكومەت بۆ ئەوەیە،كە لە نزیكەوە ئاگاداربوونە لە رەوشی ژیانی ئەو كەسانەی بەهۆی بوومەلەزەكەوە تووشی زیان بوون.

هەر لەو سەردانەیاندا شاندی باڵای حكومەت لەگەڵ بەرپرسانی حكومی سنوورەكە كۆدەبنەوە تاوتێی بارودۆخەكە دەكەن.