ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ماڵئاوا هاوڕێ بوشڕا پرتۆ

بەداخەوە هاوڕێ بوشڕا پرتۆ بۆیەكجاری بەجێی هێشتین و كۆچی دوایی كرد، بەم بۆنە خەمناكە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەكەی و هاوڕێیانمان لەحزبی شیوعی عێراق و كوردستان و هەموو پێشمەرگەی دێرین و زیندانیانی سیاسی و هاوڕێیانی بوشڕا پرتۆ دەكەین .

بەكۆچی دوایی هاوڕێ بوشڕا، هاوڕێیەكی تێكۆشەری شیوعی و ئافرەتێكی بوێر و لەدەستدەدەین، یەكێك لەهەر ئافرەتە بەناوبانگ و دیارەكانی تێكۆشان لەپێناو ئازادی و یەكسانی لەدەست دا.

بۆكۆچی هاوڕێ بوشرا هیوای ئارامی و دڵنەوایی بۆ خانەوادەكەی و هەموو لایەك دەخوازین و بێگومانین ناوی و كاروانی تێكۆشانی لەدڵ و دەرون و مێژوودا هەر بەزیندووی دەمێنێت.

مەكتەبی حزبی شیوعی كوردستان

 14/11/2017