ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حزبە كوردستانییەكان لە شاری كەركوك كۆبوونەوە‌و داواكارییەكی‌ پێنج خاڵیان خستەڕوو، تێیدا داوای‌ هەڵبژاردنی‌ پارێزگاری‌ نوێ بۆ شارەكە‌ ‌و كشانەوەی‌ هێزی‌ سەربازی‌ ‌و نەهێشتنی‌ دیاردەی‌ چەكداری‌ لە شارەكەدا دەكەن.

رۆژی سێشەممە بەرپرسی‌ پەیوەندییەكانی‌ حزبە كوردستانییەكانی كەركوك لە بارەگای حزبی شیوعی كوردستان لەشارەكە كۆبوونەوەو دواتریش لە راگەیەندراوێكدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان ئاشكراكرد.

لەراگەیەندراوەكەدا باس لەوەكراوە، كە ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە بریتییە لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی دەوری و پەیوەندی بەردەوامی حزبە كوردستانییەكان، هەروەها جەختكردنەوە لە یەكڕیزی كەركوكیەكان و پێكەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێكهاتەكانی شارەكە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، لەتەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەیاندا حزبە كوردستانییەكانی كەركوك داوایانكردووە پەلەبكرێت لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاو دانانی پارێزگار و جەحتیان لەسەر رێكخستنەوەی فەرمانگە حكومییەكان بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیانی شارەكە كردووەتەوە.