ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تەقینەوەیەک لە کەمپی مەخمور کە هاووڵاتیانی ئاوارەی باکووری کوردستانی تێدایە ڕوویدا.

تەقینەوەکە لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و لەلایەن کەسێکی خۆکوژەوە ئەنجامدراوە. ئەو تەقینەوەیە شەهید و برینداری لێکەوتوەتەوە.

سامان بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند" تەندروستی هەولێر ئامادەكاریی كردووە و تائێستا سێ كەس شەهید بوون وپێنج برینداریش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر".

کەمپی مەخمور زیاتر ٢ هەزار و ٧٠٠ خێزانی باکووری کوردستان، کە زیاتر لە ١٢ هەزار و ٥٠٠ کەس دەبن تیایدا دەژین. ئەو هاووڵاتیانەی باکووری کوردستان لە ساڵی ١٩٩٦ەوە لەو کەمپەدا نیشتەجێن. کەمپەکە لە ژێر چاودێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە. هاووڵاتیانی کەمپی مەخمور بە کەمپەکەیان دەڵێن کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی.