ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، نابێت نوسراوی فەرمی و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان لە فەیسبوکی شەخسیەوە بڵاوبکرێتەوە.

لە نوسراوەكەدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان) وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی نادروست و بەلاڕێدابردن، لەمەودوا نابێت بەهیچ شێوەیەک نوسراوە فەرمییەکانی وەزارەت و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان لە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییە شەخسیەکان (بەتایبەت فەیسبوک) بڵاوبکرێتەوە.

لەبەشێکی تری نوسراوەكەدا ئەوەش هاتووە، تەنیا بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەی قەزاکان بۆیان هەیە بەشێوەیەکی فەرمی نوسراو و هەواڵەکانی پەروەردە بڵاوبکەنەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە: هەرکەسێک ئارەزوومەندانە دەتوانێت شێری بکات، بەڵام بەپێچەوانەوە بڵاوکردنەوەی هەر هەواڵ و نوسراوێک کەسەکە خۆی بەرپرسیار دەبێت.