ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا وەڵامی عەبادی دەداتەوە و دەڵێت: "عه‌بادی چه‌ندینجارە باسی ئه‌وه‌ ده‌كات گوایه‌ مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت و بۆ ئه‌مه‌ش خه‌ریكی وردبوونه‌وه‌ن له‌ لیسته‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی، به‌ڵام وه‌ك پێشتریش گوتوومانه‌ حكومه‌تی فیدراڵ تاوەکو ئێستا هیچ لیستێكی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی داوانه‌كردووه‌، بۆیه‌ ئاگادارنین و نازانین ئه‌وانه‌ كام لیستانه‌ن كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی خه‌ریكی لێوردبوونه‌وه‌یانه‌؟! خه‌ڵكی كوردستان ئیدی باش له‌وه‌ تێگه‌یشتووه‌ ئه‌وه‌ له‌ لێدوانی میدیایی بترازێ، هیچی دیکە نییه‌، بۆیه‌ هیچ متمانه‌یه‌كی به‌و قسانه‌ نه‌ماوه‌".

رۆژی سێشەممە 5/12/2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی هەفتانەیدا رایگەیاند، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکەن، بەڵام دەبێ وردبینی بکەن. ئاماژەی بەوەش کرد کە لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە و وردبینیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان راسپاردووە. 

هەر پەیوەست بە مووچە زیاتر گوتی: "لەنێو هەرێمی کوردستان رەخنە هەیە و پێیان راگەیاندووین بەم شێوەیە پارە خەرج مەکەن، چونکە پارەکە دەچێت بۆ لایەنگری لایەنەکان و هاووڵاتیی ئاسایی بەدەستی ناگات، بۆیە پێویستە وردبینی بکرێت".