ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای ئەوەی لە لایەن كارمەندانی شارەوانی شاری سلێمانی لە بازاڕی سەوزە و میوە ئەو شارە، هەرچی كەل و پەلی كاسب كاران هەبوو هەمووی لەسەر شەقامەكان فڕێدران و ئیهانەیان پێكراو كە جارێكی تر لەو شوێننانە كاسبی نەكەن.

هەر سەبارە بەم رووداووە، كاسترۆ مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (رێگای كوردستان) ى راگەیاند: ئەو شێواز مامەڵەكردنەی كارمەندانی شارەوانییەكانی سلێمانی جێگای قبوڵكردن نییە، بۆ یە ئێمە وەك ليستی هاوپەیمانی نیشتمانی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئیدانەی ئەوكارە دەكەین كە بەرامبەر كاسب كاران و هەژارنی شارەكەمان دەكرێت و داوا دەكەین كارێكی لەو شێوەیە دوبارە نەبێتەوە.