ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئیقبال محه‌مه‌د وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ قه‌زا و ناحیه‌كانی‌ سلێمانی‌ رایگەیاند: شەوی رابردوو پۆلیسی‌ ئاگاداركراینەوە، گه‌نجێك له‌ گوندی‌ قه‌ڵاته‌ی‌ سه‌ر به‌ قه‌زای‌ ماوه‌ت گیانی لەدەستداوە.

روونیكردەوە كە گەنجەكە ناوی‌ (س.م.س)ەو ته‌مه‌ن 25 ساڵە، لەكاتی دەستكاریكردنی گولـله‌ هاوه‌نێكدا‌، گولـلەكەی پێدا تەقیەوەتەوەو بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی سلێمانی رایگەیاند: ته‌رمی‌ گه‌نجه‌كه‌ ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادی‌ سلێمانی‌ كراوه‌ و تیمه‌كانی‌ به‌ڵگه‌كانی‌ تاوانیش پارچه‌ ته‌قیوه‌كانیان هه‌ڵگرتووه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ پشكنین.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكر"په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه".

پێداچونەوە: فەرمان حسین

 

  • 1