ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازی ناردنی لیستی ناوی موچەخۆرانی وەزارەتەکەیەتی بۆئەوەی بینێرێت بۆ بەغدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی كانونی دووەمی 2018، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: وەزارەتی کارەبا داوا لێکردین کە لیستی ناوی موچەخۆرانی کارەبا ئامادە بکەین ،مەبەستی ئامادەکردنی ئەو لیستەش بۆئەوەیە دوای وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە لیستی ناوی موچەخۆرانی کارەبا بنێرێت بۆ بەغدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاند: لیستی ناوی موچەخۆران بە زمانی عەرەبی ئامادە دەکەین، بەۆئەوەی توشی ئەو کێشەیە نەبین کە وەزرەتی تەندروستی و پەروەردە ڕوبەڕویان بوەوە کە لیستەکانیان بە کوردی ئامادە کردبوو.

پێداچونەوە: فەرمان حسین

  • 1