ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی كانونی دەوومی 2018، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٩ پلە و نزمترینیش ٥ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٦ پلە بە ٤ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ١٥ بە ٤ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٢١ پلە بە ٥ پلە دەبێت.

کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاند، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٢٠ پلە و نزمترینیش ٥ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٦ پلە بە ٤ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ١٦ بە ٤ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٢٠ پلە بە ٥ پلە دەبێت.

ئەوشی وت، خێرای با لە کاتژمێرێکدا ٥بۆ ١٠ کم دەبێت و مەودای بینینیش ١٠کم دەبێت.

پێداچونەوە: فەرمان حسین

  • 1