ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

فازڵ حاجی وته‌بێژی هاتوچۆی ‌ هه‌ولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی كانونی دووەمی 2018، له‌ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌ ڕایگه‌یاند، "هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی ‌هاتوچۆی هه‌ولێره‌وه‌ له‌ڕۆژی 28ی كانونی یه‌كه‌می 2017وه‌ هه‌موو كاره‌كانمان ڕاگرتوه‌".

وته‌بێژی هاتوچۆی‌ هه‌ولێر ئاماژەی بەوەشكردوە "به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بۆباڵه‌خانه‌ی نوێ له‌سه‌ر ڕێگای به‌حركه‌ كاره‌كانمان ڕاگرت، ئه‌وه‌ش دڵه‌ڕاوكێی له‌لای هه‌ندێك كه‌س دروستكردوه‌ كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا ماوه‌ی ساڵانه‌كه‌یان یان مه‌نه‌فێستی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌سه‌ربچێت توشی سزادان ده‌بنه‌وه‌".

وتیشی: هاوڵاتیان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا هیچ كه‌سێك له‌م ماوه‌یه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر كارینه‌كردوه‌، توشی سزادان نابێته‌وه‌و قه‌ره‌بوش ده‌كرێنه‌وه‌ له‌ڕوی‌ كاته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاروباره‌كانشیان، فازڵ حاجی ئاشكرایكردوه‌، "له‌ڕۆژی ده‌ستبه‌كاركردنه‌وه‌ی كاره‌كانمان دوباره‌ هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌، بۆسه‌ردانی هاتوچۆی هه‌ولێر بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان".

پێداچونەوە: فەرمان حسین

 

  • 1