ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شەبیب

بەیانی ئەمڕۆ، دەستەی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان، دەربارەی هاتنی موچەی پەروەردە لە بەغداوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیان بۆ دەزگاکانی راگەیاند ئەنجامدا.

ئیسماعیل یوسف، بەیاننامەی بۆ دەزگانی خویندەوە و وتی، ئێمە وەک دەستەی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە هۆکاری گەڕاندنەوە بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و هەڵپەساردنی بایکۆت لە ئێستادا تەنها و تەنها بەهۆی دەستپێشخەری ناردنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بووە لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە.

ئیسماعیل یوسف وتیشی: بەو هۆیەوەشەوە ڕای خۆمان لە دووخاڵدا دەخەینەڕوو،

۱ ـ لێرەوە هۆشداری توند دەدەینە حکومەتی هەرێم و هەرلایەنێک لە ژێر هەرناونیشانێک بیانەوێ ڕێگری و بەربەست بۆ ناردنی موچە دروست بکەن، ئەمە بە ڕاگەیاندنی شەڕی بێ پێچ و پەنای دژ بە خەڵکی کوردستان ئەزانین و بەهیچ جۆرێک لێی بێدەنگ نابین، وە دەسەڵات لە هەستیاری دوخەکە و مەترسی هەرسهێنانی یەکجاری ئاگادار دەکەینەوە .

۲ ـ داوا لەحکومەتی عێراقی دەکەین وێڕای پەلەکردن لە ڕێوشوێنەکانی ناردنی موچەی مامۆستایان و فەرامانبەران، خۆیان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و میکانیزمێکی گونجاو چاودێری و سەرپەرشتی پرۆسەکە بکەن .