ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نیزام شەبیب

بەیانی ئەمڕۆ، لە کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی شارۆچکەی خورماتوو، لە بینای ئەنجومەن بە ئامادەبوونی ١٢ ئەندام لە تورکمان و عەرەب، پرۆژەی لابردنی شەلال عەبدول خرایە دەنگەوە و بەزۆرینەی دەنگ لەسەر کار لابرا.

سەردار ئەحمەد، ئەندامی کوردی لە ئەنجومەنی شارۆچکەی خورماتوو، بۆ (رێگای کوردستان) راگەیاند، "لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەندا ١٢ ئەندامی کورد و عەرەب ئامادە بوون، بە بێ ئامادەبوونی ئەندامانی کورد، پرۆژەی لابردنی قائیمقامی خورماتوو شەلال عەبدول، خرایە دەنگەوە و دەنکی زۆرینەی بەدەستهێنا و لە پۆستەکەی لابرا".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی شارۆچکەی خورماتوو راشیگەیاند، "ئەنجومەنی خورماتوو، پێک دێت لە ٢١ ئەندام و هەر نەتەوەیەک حەوت ئەندامی هەیە، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا حەوت ئەندامی تورکمان و پێنج ئەندامی عەرەب ئامادەبوونە و ڕێژەی یاساییان پڕکردوەتەوە و بڕیاری لابردنی شەلال عەبدولایان داوە".

سەردار ئەحمەد باسی لەوەشکرد كە، "بڕیارە حەسەن زین ئەلعابدین، کاندیدی حەشدی تورکمانی بکرێتە قائیمقامی شارۆچکەی خورماتوو".

  • 1