ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

به‌غدا موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی چوار فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌و پێناسی شارستانی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: موچه‌ی مانگی ئه‌یلول گه‌یشتۆته‌ هه‌رێم و ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رگیراوه‌ بۆئه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ خه‌رج بكات و موچه‌كه‌ دابه‌شبكرێت.

عه‌مید محه‌مه‌د سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ره‌گه‌زنامه‌و پێناسی شارستانی سلێمانی  رایگه‌یاند: له‌م رۆژانه‌دا ئاگاداركراینه‌وه‌ موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی 2017ی هه‌ر چوار فه‌رمانگه‌ی ره‌گه‌زنامه‌، پاسپۆرت، نشینگه‌و كارتی زانیاری گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان.

ئاماژەی بەوەشكرد "ئه‌و بودجه‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه‌دێت به‌شی موچه‌ی فه‌رمانگه‌كانی سنووری هه‌رێم ناكات، پێویسته‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ پاره‌ی دیكه‌ی بخرێته‌سه‌ر".

سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلول، عه‌مید محه‌مه‌د سه‌عید رایگه‌یاند: ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌بوو دوێنێ‌  چوارشەممە 10ی كانونی دووەمی 2018، دابه‌شبكرایه، به‌ڵام دابه‌ش نه‌كرا، ره‌زامه‌ندی زاره‌كی له‌وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رگیراوه‌ بۆئه‌وه‌ی كورتێهێنانی پاره‌كه‌ خه‌رج بكات و موچه‌كه‌ دابه‌شبكرێت.

پێداچونەوە: فەرمان حسین

 

  • 1