ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری هەولێر ئامارەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوکردەوە و رایدەگەینێت، لە ساڵی ٢٠١٧دا، ٢٨ هەزار و ٥٣٢ منداڵ لەدایکبوون.

بەپێی ئامارەکان نەخۆشخانەی ئافرەتان، لەو ژمارەیە ١٤ هەزار و ٥٣٣ منداڵیان لە ڕەگەزی کوڕ بوون و ١٣ هەزار و ٩٩٩ منداڵی دیکەیان لە ڕەگەزی کچ بوون.

ئاماژەی بەوەشكراوە، ساڵی ڕابردوو ٢٠ هەزار و ١٨ منداڵ بە سروشتی و هەشت هەزار و ٤٤٠ منداڵی دیکەیان بە نەشتەرگەریی گەورە لەدایکبوون.

لە ئامارەکەی نەخۆشخانەی فێرکاریی هەولێر ئەوەش هاتوە، منداڵبوونی دووانە ٧٢٠ بووە سیانەش ١٠ منداڵ، هاوکات هەر لەو ساڵەدا ٧٧ هەزار و ٦٠٩ کەس سەردانیان کردوون.

پێداچونەوە: فەرمان حسین