ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئێوارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی كانونی دووەمی 2018، لە شاری هەولێر شاندی لیستی پیشەیی مامۆستایان کە پێکهاتبوون لە مامۆستایان، هیوا مستەفا، هاوڕێ تۆفیق ، سەرهەنگ ئەنوەر، مەغدید حاجی، سەردانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان- یانكر، لەگەل سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت کۆبوونەوە.

لە دیدارەکەدا جەخەتیان لەسەر داواکاریە رەواکانی مامۆستایان کردەوە، بە تایبەتی هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ناڕەواو نایاسایی پاشەکەوتی مووچە، بە پێویستیان زانی فشارەکان بەردەوام بن .

هەروەها جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکانی پێش پرۆسەی پەروەردە کردەوە، یاداشتنامەیەکیشمان لەمبارەیەوە پێشکەش کردن. 

دواترمامۆستا عەبدولواحید بەناوی مەکتەبی سکرتاریەت بەگەرمی بەخێرهاتنی کردین و باسی لە هەوڵەکانی خۆیان کردەوە کە دواهەمین هەوڵیان ئەوەیە بیست ڕۆژ بەر لە ئێستا یاداشتنامەیەکیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە لە بارەی داخوازیە ڕەواکانی مامۆستایان.

  • 1