ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات.

ئەو سەرچاوەیەش راگەیاند، "شاندێكی هەرێم بەسەرۆكایەتی كەریم شەنگالی وەزیری ناوخۆی هەرێم و مەولود باوەمراد وەزیری گواستنەوەو گەیاندن سەردانی بەغدا دەكات".

ئاماژەی بەوەشكرد، شاندەكە لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن كۆدەبنەوەو باسلەكردنەوەی فڕۆكەخانەی هەرێمی كوردستان دەكەن بەرووی گەشتە نێودەوڵەتییەكاندا.

گەشتە نێودەڵەتییەكانی هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی لە 29ی مانگی (ئەیلول/9)ی ساڵی رابردووەو راگیراون، ئەوەش دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لەهەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان.

 

R.M

  • 1