وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌باره‌ی ده‌رمانه‌وه دڵنیایی ده‌دات و وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رچه‌نده بڕیاربوو له‌م مانگه‌دا به‌غدا ده‌رمانمان بۆ بنێرێت، به‌ڵام هیچ بڕه ده‌رمانێكی نه‌ناردووه و خۆمان كڕیمانهو به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كاندا دابه‌شمان كردووه.
د.خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئەمڕۆ شەممە 13ی كانونی دوەمی 2017،راگه‌یاند: بڕیاربوو له‌ئه‌مساڵدا به‌غدا بڕه ده‌رمانی پێویست بۆ هه‌رێم بنێرێت به‌تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشه‌كانی تالاسیمیا، به‌ڵام تائێستا هیچ بڕێكی نه‌ناردووه‌و خۆمان پێداویستییه ته‌ندروستیه‌كانمان كڕیوه‌و به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كاندا دابه‌شمان كردووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگەیاند "ئێستا گرفتی نه‌بوونی ده‌رمانمان نییه، به‌ڵام پاره‌ی پێویستیشمان له‌به‌ر ده‌ست نییه بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌رمان بكڕین، ئه‌گه‌ر تا دوو مانگی تریش له به‌غداوه ده‌رمان نه‌گاته هه‌رێم كێشه‌مان نابێت، به‌ڵام پێش ئه‌و واده‌یه به‌غدا ده‌ینێرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد: بیانووی به‌غدا ئه‌وه‌یه كه تائێستا ده‌رمانه‌كان له‌ده‌ره‌وه نه‌گه‌یشتوون و هه‌ركاتێك بگه‌نه عیراق دابه‌شی ده‌كه‌ن.
پێداچونەوە: فەرمان حسین