ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە رایگەیاند، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەور، سبەینێش ئەگەری باران هەیە لە ناوچەشاخاوییەکان.

 بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی كانونی دوومی 2018، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەوری جیاواز، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٩ پلە و نزمترینیش ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٧ پلە بە ٢ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ١٥ بە ٧ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٢٠ پلە بە ٤ پلە دەبێت.

کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاند، سبەینێ ئاسمان نمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕیت بۆ هەوری تاوتاو، ئەگەری بارانیش هەیە لەشەودا لە ناوچە شاخاوییەکان، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ١٨ پلە و نزمترینیش ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانیش ١٦ پلە بە ٣ پلە دەبێت، لە دهۆکیش ١٤ بە ٦ پلە دەبێت، هەروەها لە کەرکوکیش ٢٠ پلە بە ٦ پلە دەبێت.

پێداچونەوە: فەرمان حسین