ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نوسان ئاماری توندوتێژیه‌كانی دژی رۆژنامه‌نوسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆ ساڵی 2017 دەخاتەروو.

رۆژی شەممە 13ی كانوونی دووەمی 2018 سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نوسان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماری توندوتێژیه‌كانی دژی رۆژنامه‌نوسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆ ساڵی 2017 خسته‌ڕوو، به‌پێی ئاماره‌كه‌ش پێشێلكردنی مافی رۆژنامه‌نوسان زیادیكردوه‌.

دیاری محه‌مه‌د رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند، "سه‌نته‌ری میترۆ 7 ساڵه‌ ئاماری پێشێلكارییه‌كان دژی رۆژنامه‌نوسان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو به‌داخه‌وه‌ بۆ ساڵی 2017، پێشێلكارییه‌كانی به‌ به‌راوورد به‌ ساڵی 2016 زیادیكردووه‌".

ئاشنا ره‌ئوف ئاماری پێشێلكارییه‌كان دژی رۆژنامه‌نوسان بۆ ساڵی 2017 خسته‌ڕوو كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو.

419 حاڵه‌تی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌ 338 رۆژنامه‌نوس و ده‌زگای راگه‌یاندن كراوه‌

206 رێگری

12 حاڵه‌تی شه‌كاندنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی

25 حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی

33 حاڵه‌تی ده‌ستگیركردن به‌بێ بڕیاری دادگا

58 حاڵه‌تی هێرش و لێدان

18 حاڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌

2 حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن

2 حاڵه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌

3 حاڵه‌تی هێرشی ئه‌لكترۆنی

8 حاڵه‌تی سوتاندن و به‌تاڵان بردنی نوسینگه‌ی ده‌زگای راگه‌یاند

7 حاڵه‌تی راگرتنی په‌خش

5 حاڵه‌تی داخستنی نوسینگه‌ی ده‌زگای راگه‌یاندن

4 حاڵه‌تی كوژران

2 حاڵه‌تی تیرۆر

14 حاڵه‌تی برینداركردن له‌كاتی رۆماڵدا

10 حاڵه‌تی برینداركردن له‌كاتی جه‌نگدا

پێداچونەوە: توانا رسول

  • 1