ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە رێگای ئازاد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی، پەیامێك سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكرێت و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش رایدەگەینێت "دەبوو زۆر زووتر ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هەڵوێستی لەسەر ئەم بابەت هەبوایە".

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 13ی شوباتی 2018‌، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كاتژمێر 12ی نیوه‌رۆ، كۆنفرانسێك ساز ده‌كات و تێیدا په‌یامێك ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان.

لەمباریەوە كاسترۆ مەعروف سەرۆكی لیستی هاوپیمانی نیشتمانی و نوێنەری حزبی شیوعی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی (رێگای كوردستان)ی راگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆنامەنوسیدا، داوایەك سەبارت بە موچەی فەرمانبەران، ئاراستەی حەیدەر عەبادی سەرۆكی وەزیرانی عێراق بكات بۆ ئەوەی هەرچۆنێك بێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.

كاسترۆ مەعروف وتیشی: "ئەوەی ئێمە داوای دەکەین پیدانی زەکات و سەرفیترە نیە، بەڵكو موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران هەرێمی كوردستانە لە عەبادی، ئەوەش داوایەكی سەرتاییە و بۆیە ناكرێت ناردنی موچە تێكەڵاوی بابەت سیاسیەكان بكرێت."

ئامادەكردنی: رێگای كوردستان

  • 1