ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەبەغداوە گەیشتە ھەرێمی کوردستان و ئەمڕۆش گەیشتە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی ھەرێم، وتەبێژی ئەو وەزارەتەش دەڵێت:"لیژنەکە دەستیان بەوردبینی کردوە".

عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 13ی شوباتی   2018رایگەیاند، "دوای ئەوەی دوێنێ ئەو لیژنەیە گەیشتە هەرێم ئەمڕۆ گەیشتنە وەزارەت و دەستیانكردوە بەكارەكانیان".

وتیشی:"ئێمەش وەك وەزارەت بەرلەهاتنی لیژنە باڵاكەی وردبینی لەدوو هەفتەی ڕابردودا كۆمەڵێك ئامادەكاریی پێشوەختەمان كردبوو، ئەوانیش هەندێ داواكاری دیكەیان هەبوو بۆیان ئامادەكراو لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بۆیان ڕەوانە كرایە، ئەم لیژنەیەش هەر داواكاریەكیان هەبێت بۆیان ئامادەدەكرێت".

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی ڕونكردەوە، "وەزارەتی خوێندنی باڵا یەكێكە لەوەزارەتە گەورەكان و سەرجەم زانكۆ حكومیەكان بەستراونەتەوە بەوەزارەت، نزیكەی 20 هەزار فەرمانبەری هەیە لەگەڵ حەوت هەزارو 500 مامۆستا كە وانە دەڵێنەوە لەسەرجەم زانكۆكان و دیوانی وەزارەت".

بودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆیەك مانگ بریتیە لە37 ملیارو 191 ملیۆن دینار.

پێداچونەوە: رێگای كوردستان

 

  • 1