ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ-ی سەربەقەزای ئامێدی رایگەیاند، بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەك شەڕو و پێكدادان لە نێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و سوپای توركیا لە ناحیەكەیان سەر سنوری نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دەستیپێكردەوە.

سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ ئەمڕۆ سێشەممە 13ی شوباتی 2018، رایگەیاند، "كاتژمێر  9:00ی بەیانی ئەمڕۆ شەڕو و پێكدادان لەنێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و سوپای توركیا لەسەر سنووری هەرێمی كوردستان و توركیا روویداوە".

وتیشی، ئەوە دووەم پێكدادانی هێزەكانی پەكەكە و سوپای توركیایە لەماوەی دوو رۆژدا.

بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ ئاماژەی بەوەشكرد، "بەهۆی ئەو شەڕو و پێكدادانەوە لە دوێنێوە دەرگای خاڵی سنووری سەرزێرێ-ی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا داخراوە".

پێداچونەوە: رێگای كوردستان

  • 1