ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

ئەبو كاروان سەرۆكی فراكسیۆنی ئازای لەپەرلەمانی كوردستان و ئەندامی شاندی پەرلەمان بۆ عفرین رای دەگەیەنێت، عفرین چاوەڕێی هاوكاریو پاڵپشتی هاونیشتیمانیان و ئازادی خوازانی كوردستان و ناوچەكە و جیهانە، چونكە هێرشە سەربازییەكان بەشێوەكی هەرەمەكی دەكرێتە سەری و هاوڵاتیانی مەدەنی زۆرینەی قوریانیانن.

ئەبوكاروان لەعفرینەوە تایبەت بە(رێگای كوردستان راگەیاند، شاندی پەرلەمانی كوردستان چووەتە زۆرینەی ناوچە زیان پێگەشتووەكان، زۆرینەی ئەو شوێنە مێژوویی و سەرچاوە ئاویی و هەروەها ئەو ناوەندە گرنگانەی كە تۆپبارانكراون دیكۆمێنتمان كردووە، بە یاداشتێك ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستانی دەكەین".

ئەبوكاروان دەڵێت، ئەو بەرگرییەی كە شەڕڤانان لەعفرینی دەكەن، هەمان ئەو بەرگرییانەیە كە لەمێژوودا و شۆڕشگێران لەشوێنە جیاجیاكانی جیهان ئەنجامیان داوە و چۆكیان بەزلهێزترین و درندەترین وڵات داوە.

سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی دەشڵێت، عفرین بەسەر بەرزی دەمێنێتەوە، چونكە پرسەكە رەوایە و داكۆكیكردنە لەمرۆڤ و دەستكەوتە سیاسییەكان، داواش دەكات پاڵپشتی و هاوكارییەكان بۆ ئەو كانتۆنە فراوانتر بكرێن.

  • 1