ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی دووشەممە رێكەوتی١٢/٢/٢٠١٨ وەفدێكی حزبی شیوعی كوردستان بەهاوبەشی حزبی زەحمەتكێشان لەگەڵ بەڕێوەبەری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی توركیا لە شاری ئەنقەرە كۆبوونەوە، لەم كۆبونەوەیەشدا باس لەبارودۆخی سیاسی ناوچەكەو بەتایبەتی ئەو هێرشانەی كە سوپای توركیا بۆ سەر كوردانی رۆژئاوا لە كانتۆنی عەفرین دەستی پێكردووە، باسكرا.

هەروەها ڕۆژی یەكشەممە ١١ی شوباتی 2018، سێیەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی گەلان لە توركیا بەریوەچوو.

لەوكۆنگرەیەدا، وەفدێكی حزبی شیوعی كوردستان كە پێكهاتبوون لە ئومید محەمەد و نەبەز مستەفا ئەندامانی مەكتەبی پەیوەندیەكانی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان لە سێیەمین كۆنگرەی پارتی دیموكراتی گەلان بەشداردبوون. 

هەرلەگۆنگرەكەدا، هەردوو نوێنەری حزبی شیوعی كوردستان، چاوپێكەوتنێكیان لەگەڵ چەند پارتێكی چەپی ئەوروپی و عەرەبی كەوت لەوانە، پارتی دیموكراتی چەپی سویدی، پارتی چەپی نەرویجی، پارتی سیزەری یۆنانی، بەرەی میللی رزگاری خوازی فەلەستینی.

زەروورەتی كاری هاوبەشی چەپەكان یەكێكی تر بوو لەتەوەری باسەكانیان

 

  • 1