ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەیانی ئەمڕۆ بەشێك لەكاسبكاران و دەستگێڕەكانی ناوبازاڕی هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامداو داوایان كرد رێگەیان پێ بدرێت بەردەوامبن لەكارەكانیان.

ماوەی چەند رۆژێكە لە لایەن قائیمقامێتی قەزای هەولێرەوە لەچوارچێوەی رێكخستنەوەی بازاڕ، رێگە بەخاوەن عارەبانەكان و دەستگێڕەكانی ناو بازاڕی هەولێر نادرێت كە رۆژانە بژێوی خۆیان پەیدا بكەن و خاوەن مێزو عەرەبانەكانیش بەوهۆیەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

خاوەن عارەبانە و دەستگێڕەكانی ناو بازاڕی هەولێر لەبەردەم قائیمقامیەتی هەولێر داوایان كرد هاوپیشەیەكیان كە ماوەی چوار رۆژە دەستگیركراوە ئازادبكرێت.

هەروەها داوایان لە قائیمقامی هەولێر كرد كە رێگەیان پێبدرێت لەسەر كارەكانیان بەردەوامبن، چونكە بەشێك لەو دەستگێڕو خاوەن عەرەبانانە زیاتر لە 10 ساڵە لەو شوێنەدا بۆ بژێوی ژیانیان كار دەكەن.

  • 1