ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بڕیار محەمەد 

بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كشتوكاڵی عەرەبە هاوردەكانی سنوری ناحیەی مەیدان و قۆرەتوو، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی دیالە و وەفدێكی یاوەری كۆبەوەوە.

رۆژی سێ شەممە ۱۳ی شوباتی ۲٠۱۸بەپێی راگەیەنراوی ئیدارەی گەرمیان كەوێنەیەكی بەرێگای كوردستان دراوە هاتووە " لە كۆبوونەوەكەدا كە هەریەكە لە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارە و بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان و بەڕێوەبەری كشتوكاڵی خانەقین ئامادەیبوون، تاوتوێی چۆنێتی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كشتوكاڵی عەرەبە هاوردەكانی سنووری ناحیەكانی قۆرەتوو مەیدان كراو هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكالی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی دیالە بۆ ڕاییكردنی ئەو مامەڵانە باسی لێوەكرا.

لەراگەیەنراوەكەدا ئەوە هاتووە" جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی دیالە ووتویەتی، ئێستا لەپارێزگای دیالەوە دەست كراوە بە ئەنجامدانی مامەڵە بۆ ئەو خاوەن گرێبەستانەی كە زەوییەكانیان دەكەویتە سنووری ناحیەكانی قۆرەتوو مەیدانەوە و سەرجەمیان قەرەبوو دەكرینەوەو گرێبەستەكانیان هەڵدەوەشێنرێتەوە".

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە " سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وێڕای دەست خۆشی لەهەوڵ و ماندوبونیان ئومێدی خواست كارەكانیان بەشێوەیەكی ڕێك و پێك ئەنجام بدەن، و ناحیەكانی مەیدان و قۆرەتووی ڕاسپارد لەڕێگەی لیژنەكانیانەوە لەپرۆسەی تەخمین كردنی ئەو زەوییانەدا هەماهەنگی كشتوكاڵی گەرمیان لیژنە كشتوكاڵی یەكانی پارێزگای دیالە بكەن وھاوكاری تەواویان بكەن لە ئەنجامدانی كارەكانیاندا".

  • 1