ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بریار محەمەد 

پۆلیس باندێكی دزینی 4 كەسی دەساگیركرد لەسنوری شارۆچكەی كفری رێگەیان لەهاوڵاتیان دەگرت.

رائید عەلی جەمال، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە (رێگای كوردستان) راگەیاند، "دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەلایەن هێزەكانمانەوە كەماوەیەكە لەناوچەكانی نزیك بەقەزای كفری لایەن ژمارەك كەسی نەناسراوەوە ریگری لە هاوڵاتیان دەكەن و پارەو كەرەستەكانیان لێ دەدزن،هێزەكانمان توانیان باندێكی دزی دەستگیربكەن لەسەر ڕێگای سەرقەڵاـ كەلار ڕێگەیان لەهاوڵاتیان گرتووە

بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاند،" ئەو باندە لە كاتی دەستگیركركردنیان دەستیش گیرابەسەرسەرجەم كەرەستەكانیاندا كە بریتین لە"ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ـ ماتۆڕسكیلێك ـ سێ چەكی چۆری كڵاشینكۆف.

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان راشیگەیاند" تۆمەتبارانیش بریتین لەچوار كەس بەناوەكانی(ڕ.ع.ع)و(ڕ.ع،ع)كەبران (ڕ.خ.س)و(ڕ،خ،س)كە برای یەكترن و لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی قەزای كفری بەپێی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە ولەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە .

  • 1