ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سبەی چوارشەممە 14ی شوباتی 2018 كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستان مەراسیمێكی تایبەت بە یادی رۆژی شەهیدی شیوعی لەشاری هەولێر ئەنجام دەدات.

لەمبارەیەوە ئەحمەد شێروانی بەرپرسی كۆمیتەی پارێزگای هەولێری حزبی شیوعی كوردستان بەماڵپەری (رێگای كوردستان)ی راگەیاند، " سبەی لەكاتژمێر (9)ی بەیانی، هاوڕێیان و لاینگرانی حزب بە بەخشینی خوێن ئەو یادە بەرز رادەگرن". راشیگەیاند، "لەهەمان رۆژ، بۆ رێزلێنان و بەرزراگرتنی رۆژی شەهیدی شیوعی، لەكاتژمێر 3ی پاش نیوەرۆ، لە گۆرستانی شەهیدانی حزب لەنزیك گردە رەشە، مەراسیمێكی تایبەت ئەنجام دەدەین".

ئەحمەد شێروانی بۆ ئەو مەبەستە داوای لەهاوڵاتیان كرد كە بەبەشدارییان رێز لەو رۆژە بگرين، شوێنی بەخشینی خوێنەكە لە بانكی خوێنی هەولێر بەرێوەدەچێت (كە دەكەوێتە پشت نەخۆشخانەی رزگاری).

 

  • 1