ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

به‌پێی‌ ئامارێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ره‌گه‌زنامه‌و باری‌ شارستانی‌ سلێمانی‌، له‌دو مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵدا 1063 حاڵه‌تی‌ هاوسه‌رگیریی ئه‌نجامدراوه‌، هه‌ر له‌و دو مانگه‌دا 166 حاڵه‌تی‌ جیابونه‌وه‌ش تۆمار كراوه‌.

 له‌راگه‌یه‌نراوێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ره‌گه‌زنامه‌و باری‌ شارستانی‌ سلێمانییدا هاتووه‌، له‌مانگی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ ئه‌مساڵدا رێژه‌ی هاوسه‌رگیریی له‌سنوری پاێزگای سلێمانی597 حاڵه‌ت بووه‌.

 هه‌روه‌ها له‌مانگی‌ شوباتدا له‌سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ 466 حاڵه‌تی‌ هاوسه‌رگیری‌ تۆماركراوه‌.

 به‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌كه‌، له‌مانگی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2018دا 95 حاڵه‌تی جیابونه‌وه‌ تۆمار كراوه‌و له‌مانگی‌ شوباتیشدا 71 حاڵه‌تی‌ جیابونه‌وه‌ تۆمار كراوه‌.

پێداچونەوە: رێگای  كوردستان

  • 1