ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی سێ شەممە 13ی ئاداری 2018 لە راگەیەندراوێكدا پشووبوونی هەردوو رێككەوتی 14-15ی ئاداری 2018ی راگەیاند.

دەقی پەیامەكەی حكومەتی هەرێم:

پەیامێك لە وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

بەبۆنەی ساڵیادی لە دایكبوونی سەركردەی نەتەوەیی كورد مستەفا بارزانی نەمر، بە هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی كوردستان رادەگەیەنین، رۆژی چوار شەممە 2018/3/14 لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێتە پشووی فەرمی، هەروەها رۆژی پێنج شەممە 2018/3/15 دەبێتە پشوو.

سەفین دزەیی

وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان

2018/3/13

  • 1