ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق به‌ بڕیاری ژماره‌ 43 له‌ ڕۆژی 11 ی ئاداری 2018 بڕیاری پێشووی خۆی به‌ ژماره‌ 113 له‌ رۆژی 29-10-2017 سه‌باره‌ت به‌ ڕاڤه‌كردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستووری عیراق راستكرده‌وه‌.

دكتۆر ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ پێشتر ئاماژه‌م به‌ ناده‌ستووریی بوون و مه‌ترسیداری ئه‌و ڕاڤه‌كردنه‌ی دادگا دابوو، ھه‌ر زووش په‌یوه‌ندیمان كرد به‌ دادوه‌ره‌ كورده‌كانی ئه‌ندامی دادگا، كه‌ به‌ پێی بڕیاره‌ كۆنه‌كه‌ (كه‌ركوك و خانه‌قین)ی به‌ ناوچه‌ی جێناكۆك ئه‌ژمار نه‌كردبوو، بگره‌ كفری و سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیشی به‌ ناوچه‌ی جێناكۆك دانابوو.

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، پێویسته‌ سوپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ بكه‌ین كه‌ ھاوكارمان بوون بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌، به‌ تایبه‌ت حاكم ئه‌كره‌م بابان، حاكم شێخ محمد سائب نه‌قشبه‌ندی، ئه‌مین به‌كر، ئه‌ندام له‌ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عیراق و حاكم بدرالدین سه‌ید كه‌ریم به‌رزنجی.

  • 1