ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 07:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 بە پلەی رێختەر و بە قوڵایی 9 کیلۆمەتر و، هەروەها بە دووری 44 کیلۆمەتر لە قەڵادزی و 40 کیلۆمەتر لە قەزای چەمچەماڵ روویداوە، لە تەواوی ناوچەکە و دەڤەری راپەڕین و لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، موسڵ و تەنانەت شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستانیش هەستیپێکراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.

 

  • 1