ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

عومەر ئاوارە

بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراوەوە لە شاری كەركوك هاوڵاتییەك كوژراو پێنج هاوڵاتی دیكەش برینداربون.

محەمەد فایەق بەرپرسی پێشووی قایمقامیەتی خورماتوو هەواڵەكەی پشت راستكردەوەو بە (ڕێگای كوردستان)ی ڕاگەیاند:- لە گەڕەكی خەزرای شاری كەركوك ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراو تەقییەوەو بەو هۆیەشەوە هاوڵاتییەك كە پێشەی ئەندازیارە كوژراو پێنج هاوڵاتی دیكەش برینداربو.

گوتیشی:- دوای ئەو ڕووداوەش هێزە تەناهییەكانی كەركوك گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو بریندارەكانیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە بەمەبەستی چارەسەركردن.

بە پێی ئەو زانیاریانەی كە دەست (ڕێگای كوردستان) كەوتوون ئەو ئۆتۆمبیلە بۆمبرێژكراوە بۆ كاندیدێكی توركمانی شاری كەركوك دانراوە بەمەبەستی تیرۆكردنی بەڵام ئەو كاندیدە توركمانییە لەو هەوڵە ڕزگاری بووە.

 

  • 1