ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رۆژی دووشەممە 16ی نیسانی 2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری ‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و باس لەوە دەكات، "مووچه‌ی‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 22ی‌ 4 دابه‌شده‌كرێت".

 

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاگاداری‌ هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ شاره‌كانی‌ (سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ ‌و رانیه‌و ده‌ربه‌ندیخان) ده‌كات به‌هۆی‌ گۆڕانكاری له‌ مووچه‌كانیان رۆژی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ كه‌مئه‌ندامان ده‌كه‌وێته‌ یه‌كشه‌ممه‌ 22ی‌ 4ی‌ 2018، داوایان لێ‌ده‌كه‌ین سبه‌ی‌ سێشه‌ممه‌ ئه‌زیه‌ت نه‌كێشن ‌و سه‌ردانی‌ بانكه‌كان نه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی‌ مووچه‌یان (90،000) دینار بوو زیاد ده‌بێت بۆ (120،000) دینار، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش پێویستی‌ به‌ كاته‌و ناتوانرێت لیستی‌ مووچه‌كانیان بۆ سبه‌ی‌ ئاماده‌بكرێت.

 راگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌

  • 1