ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، له ‌ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق (١٠) پێشێلكاری هه‌ڵبژاردن له ‌سنوری پارێزگاکە تۆماركراوه‌.

رۆژی دووشەممە 16ی نیسانی 2018 هاوڕێ تۆفیق بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: به‌شێك لە لایەنەکان سكاڵایان تۆماركردووە له‌سه‌ر هەندێک لیست كه‌ پێش بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بانگه‌شه‌ی ده‌ستپێكردووه‌ و به‌پێی یاسا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان راشیگەیاند، به‌شێكی تری پێشێلكارییه‌كان، پێشێلكارییه‌ سه‌باره‌ت به ‌ڕێنماییه‌كانی شاره‌وانیه‌كان.

هاوڕێ تۆفیق، ئاماژەی به‌ ناوی ئه‌و لیست و لایه‌نانه‌ نەکرد كه ‌پێشێلكارییان كردووه‌.

  • 1