ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێنج فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەتدەكەنەوەو رایدەگەیەنن، ساختەكاری گەورە كراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئایاری 2018 هەریەكە لە فراكسیۆنەكانی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و بزوتنەوەو شیوعی لە پەرلەمانی كوردستان رایانگەیاند، ساختەكاری گەورە لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا كراوە كە 12ی ئەم مانگە ئەنجامدرا.

هاوكات بەپێی ئەو ئەنجامە بەراییانەی بڵاوكراونەتەوە جیاوازی زۆر لە دەنگی لایەنەكان هەیە، هاوپەیمانی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو-ش رایدەگەیەنن "بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان دەنگەكانی هەژماركردووەو ئەنجامەكان پێچەوانە بوونەتەوە".

  • 1