ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

باڵی سه‌ربازی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) رایدەگەیەنێت. گه‌ریلاكانیان لە چالاکییەکدا لە ناحیەی سیدەکان چوار سه‌ربازی سوپای توركیایان كوشتوه‌ و پێنج سه‌ربازیشیان برینداركردووە.

رێڤان وڵات، به‌رپرسی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) رایگه‌یاند "له‌ گردی لێلكانی ناحیه‌ی سیده‌كانی قه‌زای سۆران گه‌ریلاكانمان به‌ چه‌كی قه‌ناس چوار سه‌ربازی سوپای توركیایان كوشت و پێنج سه‌ربازیشیان برینداركردووە".

به‌رپرسی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) وتیشی "دوای ئه‌و چالاكیه‌ی گه‌ریلاكانی ئێمه‌ ئه‌نجامیاندا، سوپای توركیا له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌وه‌ بریندار و كوژراوه‌كانی گواستۆته‌وه‌".

به‌رپرسه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لە هه‌مان رۆژدا توركیا به‌ خه‌ستی بۆردومانی ناوچه‌كه‌ی كردووە، بەڵام خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو.

 

  • 1