ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەڕێوەبەری چاکكردن ‌و پاراستنی رێگا‌وبانی كۆیە رایدەگەیەنێت، رێگای سماقوڵی بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا دادەخرێت.

رۆژی چوارشەممە 16ی ئایاری 2018 بەندی شەو محەممەد بەڕێوەبەری چاكکردن ‌و پاراستنی رێگا‌وبانی كۆیە راگەیاند، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو رێگای سماقوڵی بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا دادەخرێت، ئەو رێگایە بەتایبەت لە نزیك بەنداوەكە گوشارێكی زۆری لەسەرە بۆیە رێگاكە بەشێوەیەكی كاتی قیرتاو دەكەین".

بەڕێوەبەری چاكردن ‌و پاراستنی رێگا‌وبانی كۆیە راشیگەیاند، "قیرتاو كردنەكە یەك كیلۆمەتر دەبێت ‌و 130ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە، هەرچەندە ئێمە بڕیارمانداوە داخستنەكە تاوەكو رۆژی 25-5-2018 بێت، بەڵام هەوڵدەدەین پێش ئەو وادەیە رێگاكە بكەینەوە، چونكە رێگاكە گوشارێكی زۆری لەسەرە".

  • 1