ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای دەكات، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە کە گوایە لە شاری هەولێر حاڵەتێکی نەخۆشی ئیبۆلا تۆمارکرابێت.

رۆژی چوارشەممە 16ی ئایاری 2018 خالس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، "هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ئیبۆلا لە هەرێمی کوردستان و هەولێر تۆمار نەکراوە و سەرجەم دەنگۆکان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە دوورە لە راستیەوە".

خالس قادر راشیگەیاند، "پێشتر باسیان لەوە کردووە کە گوایە کەسێک لە نەخۆشخانەی گشتی هەولێر بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدابێت بەڵام پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ناوبراو نەخۆشییەکی تری هەبووە".

  • 1