ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، پلانی ئه‌منیی بۆ رۆژانی جه‌ژن راده‌گه‌یه‌نێت و ئاشكرایده‌كات، پلانه‌كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگیی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیسی به‌رگریی شارستانی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دیكه‌، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

رۆژی سێشەممە 12ی حوزەیرانی 2018 لیوای مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، " دوای كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، به‌ هه‌ماهه‌نگیی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ و به‌رگریی شارستانی و سه‌رجه‌م هێزه‌ ته‌ناهییه‌كانی دیكه‌، پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه‌مان بۆ ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان داڕشتووه‌".

به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راشیگەیاند، پلانه‌ ئه‌منییه‌كه‌، له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه‌ تا دوای جه‌ژن به‌رده‌وام ده‌بێت و جگه‌ له‌وه‌ی تیمه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی شار بڵاوه‌یان پێده‌كرێت، له‌ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانیشدا مه‌فره‌زه‌كانی هێزه‌ هاوبه‌شه‌ ئه‌منییه‌كه‌، سه‌رو ماڵی هاونیشتمانیان ده‌پارێزن و دۆخی ته‌ناهی ده‌خه‌نه‌ ژێر كۆنتڕۆڵه‌وه‌.

لیوا عه‌بدولخالق ئەوەشی نەشاردەوە كە، پێشبینی ده‌كرێت له‌ ڕۆژانی جه‌ژندا، به‌ هه‌زاران كه‌س به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزكردنی جه‌ژن و به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش، بێنه‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.

  • 1