ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیێنێت، لە شارۆچکەی کەسنەزانی هەولێر تەقە لە ئەفسەرێکی پێشمەرگە دەکرێت و دەستبەجێ گیانی دەستدا.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بەمیدیا ناوخۆیەكانی راگەیاند: "شەوی رابردوو رێكەوتی 12ی حوزەیرانی 2018، لە بەردەم مزگەوتی فاروق لە شارۆچکەی کەسنەزان تەقە لە ئەفسەرێکی پێشمەرگە بەناوی ( شێخ عوسمان عەبدوڵڵا) دەکرێت و دەکوژرێت". 

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد. ئەو کەسەی تەقەی لێکراوە لە مزگەوت هاتووەتە دەرەوە و پاشان بە دوو گوللە کوژراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

 

  • 1